ده‌رباره‌ی ئێمه‌

کۆمپانیای بێری بۆ بازرگانی گشتی و پیشەسازی خۆراک/ سنوردار لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە. بێری یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری دابەشکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی

کۆمپانیای بێری تایبەتمەندە بە هاوردەکردنی چەندین جۆری خواردن و خواردەمەنی و خواردنەوە بە گرنگیدان بە باشترین کوالیتی و گەیاندنیانە بە باشترین شێوە بۆ سەرجەم فرۆشگا و ناوەندەکانی فرۆشتن لەگشت شارو شارۆچکەکاندا

هاوردەکردن

کۆمپانیای بێری هەوڵدەدات باشترین بەرهەمی خواردەمەنی پێشەکەش بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات

بۆیە بەشێوەیەکی بەردەوام لە هەوڵدایە تاوەکو چەندین جۆری خواردن و خوردەمەنی و خواردنەوە هاوردە بکات لە چەندین کارگەو کۆمپانیای نێوخۆی و بیانی

ئامانجەکانمان

کۆمپیانیای بێری وە کو یەکێک لە کۆمپانیا دابەشکارییەکان لە بواری خواردن و خواردەمەنیدا. هەوڵدەدات؛

هێنانی باشترین جۆری خواردن و خواردەمەنی خواردنەوە هاوردەبکات کە ببنە جێگەی ڕەزامەندی بەکارهێنەرانی

بەدواداچوون بۆ هەموو ئەوبەرهەمانەی کە کۆمپانیا بەشێوەیەکی بەردەوام کاریان لەسەردەکات

دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان کۆمپانیانی بێری و هەموو ئەوکۆمپانیاو کارگانەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام بەهاوبەشی کاردەکەن لەدەرەوەو ناوەوەی عێراق لەپێناو دابینکردنی باشترین جۆری بەرهەم

دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان کۆمپانیای بێری و بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی کۆمپانیا بۆ ئەوەی بەردەوام بتوانین گوێبیستی هەموو رەخنە و پێشنیارەکانی هاونیشتیمانیانی خۆمان بین تاوەکو بتوانین باشترین خزمەت

پێشکەش بکەین

کۆمپانیای بێری هەوڵدەدات زەمینەیکەی لەبەر بۆکارمەندانی ساز بکات بەجۆرێک کە بتوانن باشترین خزمەت بە هاونیشتیمانیان گەیەنن